وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی لەسەر تەقینەوەکەی شاری کەرکووک بڵاو کردەوە

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری کەرکووکی کرد کە کۆگایێکی پاراستنی سندووقەکانی دەنگدانی کردە ئامانج و داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات" بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لەسەر دەنگۆیەکانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک بکات".

کوردپرێس:

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە ئەوە کرد"بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین، سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەین کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە بەرپرسانی عێراق بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لەسەر دەنگۆیەکانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک بە ئەنجام بگەیەنێت و رێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی پارێزگاکە بگرێتەبەر".

هاوکات بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە تەقینەوەیێک لە کەرکووک ڕووی دا و بەهۆیانەوە هاوڵاتییێک کوژرا و ٢١ کەسی دیکەش برینداربوون.

دواتر پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بوو کە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە خۆکوژ بوو کە بەنیاز بووە لەناو کۆگاکانی کەرکووک کە سندوقەکانی دەنگدانی تیایە خۆی بتەقێنێتەوە بەڵام پێش گەیشتنی بە کۆگاکە خۆی تەقاندەوە.

News Code 16149

Your Comment

You are replying to: .
captcha