پارێزگاری کەرکووک داوا دەکات بە زووترین کات دەنگەکان بژمێردرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری کەرکووک داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد هەوڵی پێویست بۆ ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژادرنی پەرلەمانی بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاکان سەعید جبووری سەرپەرشتیاری پارێزگاریی کەرکووک ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: شوێنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کەرکووک نزیک بووە لە هەماری هەڵگرتنی سندووقەکانی دەنگدان و ئەمڕۆ سەردانی شوێنەکەی کردووە.

جبووری لە درێژەی بەیاننامەکەیدا لە دادوەر و بەرپرسانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای کرد ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی 12ی ئایار بە ئامانجی بێ ئاکام کردنی هەوڵە تیرۆریستییەکان بە زووترین کات دەست پێبکەن.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16144

Your Comment

You are replying to: .
captcha