سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سوپای توركیا و سوپای ئەمریكا لە نێوان ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و منبج-دا حەوتەمین دەورییەی سەربەخۆی هەماهەنگیان ئەنجامداوە.
مانگی رابردوو هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و توركیا رایانگەیاند، گەیشتوونەتە رێككەوتنێك لەبارەی بەڕێوەبردنی مەنبج-ەوە.
پێشتر نورەدین جانیكلی، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاندبوو، وەكو بەشێك لە رێككەوتنی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و توركیا لەسەر مەنبج، سەربازانی توركیا و ئەمەریكا شاری گرنگی مەنبەج لە باكوری سوریا دەپارێزن، ئەوەش دوای كشانەوەی هێزە كوردیەكان لەو شارە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment