حکوومەتی ھەرێم پێداچوونەوە بە ھەڵگرتنی چەک دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی ھەرێم پێداچوونەوە بەھەڵگرتنی چەکی ئەفسەر و کارمەندانی ناوخۆ دەکات و سیستمێکی نوێ بۆ ئەو مەبەستە دیاری دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێم و ڕاوێژکاری سەربازی لە وەزارەتی ناوخۆ، بەSNNی ڕاگەیاند: بەپێی یاسا، چەک دەدرێتە ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ، ھەر شتێکیش پەیوەست بێت بەھەڵگرتنی چەک پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت، بەڵام بەھیچ جۆرێک چەکیان لێوەرناگیرێتەوە، تەنھا کڵاشینکۆف نەبێت کە دوای کۆتایھاتنی ئەرکەکەی، دەکرێت لەناو فەرمانگەکەی ڕادەستی بکاتەوە و نەیباتەوە بۆ ماڵەوە.

وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیێکی تایبەتی بەھەڵگرتنی چەک بۆ ئەفسەر و کارمەندان پێکھێناوە، تا شێواز و کاتی ھەڵگرتنی دەمانچە دیاری بکات.

لیوا بەختیار بابان، کە سەرۆکایەتی لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەکات وتی: "ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کارەکانمان کۆتاییھات، راسپاردەکانمان بەرزکردەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆو چاوەڕوانی وەڵامین، ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین چەک وەربگیرێتەوە بەڵام بەکارھێنانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت".

سەبارەت بە ھەڵگرتنی دەمانچە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە، لیوا بەختیار بابان ئاشکرای کرد: لەناو راسپاردەکاندا باس لەسەرجەم شێوازەکان کراوە و ئەگەری ھەیە تا دووشەممە ئەنجامی ڕاسپاردەکانیش دەربکەون و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیاریان پێدەربچێت.

ڕەتیشی کردەوە زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتن پەیوەندی بەدەمانچەی ئەفسەر و کارمەندانی ناوخۆوە ھەبێت و وتی: "ساڵێک زیاتریشە ھیچ کەسێک بەدەمانچەی ھێزەکانی ناوخۆ نەکوژراوە، لە شێوازی نوێشدا، سیستمی وڵاتان ڕەچاو دەکرێت بۆ ھەڵگرتنی دەمانچە و باشترین بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16140

Your Comment

You are replying to: .
captcha