دوور مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیی سائیروون له‌ کورد لۆژیکی نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی ڕه‌وتی حیکمه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ حیکمه‌ و هاوپه‌یمانی سائیروون به‌ سه‌رکردایه‌تیی موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یمانێتییان پێکهێناوه‌ و پێشی وایه‌ دوورمانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی سائیروون له‌ کورده‌کان لۆژیکی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌بیب ته‌رفی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ ڕه‌وتی حیکمه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تیی سه‌یید عه‌مار حه‌کیم هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سائیروون به‌ سه‌رکردایه‌تیی موقته‌دا سه‌در پێکهێناوه‌ و ده‌شڵێت: ڕه‌وتی حیکمه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سائیروون بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان کۆده‌نگه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و حیزبانه‌ی که‌ نایه‌وێت بچنه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ده‌بێ ته‌ڤلی ئۆپۆزیسیۆن بن.

ناوبراو وتیشی: قۆناغی ئێستا، قۆناغی وه‌دیهاتنی به‌ره‌ی ڕاسته‌قینه‌ و نیشتمانیی زاڵ له‌سه‌ر عێراق و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌ که‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی دیموکراسیدا ئه‌نجام ده‌درێت.

حه‌بیب ته‌رفی جه‌ختی کرده‌وه‌: گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان (هاوپه‌یمانێتیی سائیروون) ئێستاکه‌ چاوه‌ڕوانی ته‌ڤل بوونی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌وان پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانییه‌ که‌ به‌و فراکسیۆنه‌وه‌ نزیکه‌ چوونکه‌ دوورمانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیی سائیروون له‌ کورده‌کان کورده‌کان مه‌نتیقی نییه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی له‌نده‌ن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16135

Your Comment

You are replying to: .
captcha