په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان به‌ گوشارخستنه‌ سه‌ر ده‌زگای داد تۆمه‌تبار ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی پێشووی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ده‌زگای دادی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بژمێردرێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی مالیکی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌زگای دادی عێراق ده‌یه‌وێت به‌ شێوه‌ی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچێت به‌ڵام هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ قبووڵ کردنی ژماردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ده‌زگای داد.

ناوبراو وتیشی: هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌رگیز ده‌وڵه‌تێک له‌ عێراق قبووڵ ناکات که‌ به‌پێی ته‌زویر و دزینی ده‌نگی خه‌ڵک دروست بووبێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16130

Your Comment

You are replying to: .
captcha