ئه‌ندامێکی شه‌به‌ک پارتی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا تۆمه‌تبار ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری شه‌به‌کیی په‌رله‌مانی پێشووی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ ده‌یه‌وێت بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێته‌وه‌ و ناوه‌نده‌کانی خۆی له‌ گونده‌ مه‌سیحی و شه‌به‌ک نشینه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌نین قه‌دۆ به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وت: ئێستاکه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌وڵه‌کانی چر کردۆته‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ به‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا و کردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی خۆی له‌ گونده‌ مه‌سیحی و شه‌به‌ک نشینه‌کان به‌ ئامانجی زاڵبوون له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ و ده‌رکردنی دانیشتوووانی ئه‌و گوندانه‌.

ناوبراو وتیشی: ئێمه‌ وه‌ک خه‌ڵکی شه‌به‌کی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕێز و حورمه‌تێکی زۆرمان بۆ خه‌ڵکی کوردستان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ توندی دژ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ و کردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی ئه‌و حیزبه‌ین.

حه‌نین قه‌دۆ جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێمه‌ ئه‌زموونێکی تاڵمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌یه‌ چوونکه‌ ئه‌و حیزبه‌ بۆ لکاندنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵی دا و ئێستاکه‌ش ده‌یه‌وێت پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بگۆڕێت.

ناوبراو هۆشداری به‌ سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌دات هه‌مبه‌ر کاکه‌ و مامه‌ی گوماناوی دژ به‌ ئاسایش و پاوه‌جێیی و مافی پێکهاته‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، زوممار، شه‌نگال، که‌رکووک و دوزخورماتوو و ده‌شڵێت: "ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ هێز و توانای هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبیی عێراق هه‌یه‌ بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی عێراق."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16125

Your Comment

You are replying to: .
captcha