به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رێبین فه‌تاح ڕۆژنامه‌نووس و شاره‌زای بواری وزه ئاشكرای كرد حكوومه‌تی عێراق له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا له‌سه‌ر مۆدێلێكی مه‌ركه‌زی له ئیداره‌دانی كه‌رتی نه‌وتدا ده‌ڕوات و هیچ گۆڕانكارییێک له سیسته‌می ئیداره‌دانی كه‌رتی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كاندا قبووڵ ناكات.
ڕێبین فه‌تاح دووپاتی كرده‌وه حكوومه‌تی عێراق نایه‌وێت گۆڕانكاری له سیسته‌می به‌ڕێوه بردنی كه‌رتی نه‌وتدا بكات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌کانی هه‌نارده و داهاته‌کانی نه‌وتی هه‌رێم له ناو ڕاپۆرته‌کانی حکوومه‌تی عێراقدا نییه هه‌ر بۆیه ئه‌ندامێتیی عێراق له ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌یێكی كاتی هه‌ڵپه‌سێردرا.
ڕێکخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (Transparency International) ڕێکخراوێکی ناحکوومییه که له ساڵی 1993 دروست کراوه و نووسینگه‌که‌شی له به‌رلینی ئه‌ڵمانیادایه.
سه‌رچاوه: رادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment