به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێر- مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: کاژێر 6:00ی ئێواره‌ی شه‌ممه 30ی حوزه‌یران هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به هاوکاریی هاوپه‌یمانان له چیای قه‌ره‌چووخ له سنووری مه‌خموور ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش ئه‌نجام دا و چه‌ند چه‌کدارێک کوژراون له نێویاندا به‌رپرسی دارایی و لۆجیستی داعش.
سیروان بارزانی ڕاشی‌گه‌یاند: له ئۆپه‌راسیۆنه‌که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به فڕۆکه بۆردومانی بنکه‌کانی داعشیان کردوووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێر- مه‌خموور، له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا سێ چه‌کداری داعش کوژراون و ته‌رمه‌کانیان به‌جێماون و که‌وتوونه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه له نێویاندا عامر ناسراو به "ئه‌بوو عوبه‌یده" که به‌رپرسی دارایی و لۆجستی داعش بوووه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment