حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان زوڵم له‌ حیزبه‌ تازه‌دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان زوڵم له‌ حیزبه‌ تازه‌دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و ده‌ڵێت: هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێک کێشه‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنیان پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان کارێکی شه‌رمه‌زاره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار که‌ریم به‌ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق بڕیارێکی ئاشکرا بوو و تێیدا هیچ جۆره‌ ئاماژه‌یێک به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی به‌شێک له‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگ نه‌کراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ ناکرێت به‌ بۆنه‌ی خواستی هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ژماردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگدان ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو وتیشی: له‌ بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێش له‌وه‌ی که‌ داوای حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌چاو بکرێت ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و ده‌نگه‌کانیان له‌به‌رچاو بگیردرێت.

ڕێبوار که‌ریم ده‌شڵێت: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان زوڵم له‌ حیزبه‌ تازه‌دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16100

Your Comment

You are replying to: .
captcha