کارگرووپێکی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی پەکەکە پێکدێنین

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە دۆخی نائاسایی لە تورکیا بە ویست نییە بەڵکوو پێویستییە و زیادی کرد لەبارەی پەکەکە کارگرووپێکی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا پێکدێنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری درەرەوەی تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە نەخشە ڕێگای مەنبج و وتی: تا ئێستا 6 جار دەروبەری مەنبەج لە لایەن هێزە چەکدارەکانمانەوە پشکێندراوە. هەموو ئەو چالاکییانە بۆ ئامادەباشییە، ئێمە وەکوو وەزیرانی دەرەوە لایەنە سیاسییەکانی ئەو پرسە تاوتوێ دەکەین. بۆ گەشەی پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا نەخشە ڕێگا دادەڕێژین. ئەمریکایش دەبێت بسەلمێنێت کە هاوپەیمانی ئێمەیە و هەوڵی پێویست ئەنجام بدات.

ناوبراو زیادی کرد: کارگرووپێکی دیکەمان لەگەڵ ئەمریکا پێکهێناوە کە 21ی جووڵای لە ئەنقەرە دیدار دەکەن. لەبارەی پەکەکە لەگەڵ ئەمریکا کارگرووپێک پێکدێنین. بەڵام لەبارەی شوێنی کۆبوونەوەکە هێشتا بڕیارێک نەدراوە. ئەو چەکانەی ئەمریکا بە یەپەگە-ی داوە کۆیان دەکاتەوە. دەزانین کە هەموویان کۆ نابێتەوە، ژمارەیێکیان ون بوونە و ژمارەیێکیشیان فرۆشراون.

مەولوود چاوش ئۆغڵۆ ڕاشیگەیاند: داخوازییەکانی وڵاتانی ئەورووپی لەبارەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم دادپەروەرانە نییە.

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16077

Your Comment

You are replying to: .
captcha