كۆمسیۆنی هەرێم سێ‌ قەوارەی ڕەت كردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم پەیامێك ئاراستەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەكات و ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتوو تیروپشك بۆ قەوارە سیاسییەكان دەست پێدەكات و دواتر داوای ناوی پاڵێوراوەكان لەلایەنەكان دەكات.

کوردپرێس:

لەمیانی كۆنگرەیێكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر، شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئاشكرای كرد، بەهۆی درەنگ وەڵامدانەوەی دادگاوە، ئەوان وەكوو كۆمسیۆن نەیانتوانیوە ئەو سێ‌ قەوارە پەسەند بكەن.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە: "ئێمە بەنووسراو داوامان لەحكوومەت كردبوو هەرسێ‌ هەڵبژاردنەكەی هەرێم پێكەوە ئەنجام بدرێن"، ڕاشیدەگەیەنێت، "بەهۆی وەڵامنەدانەوەی دادگاوە سێ‌ قەوارە پەسەند نەكراون".

پێشتر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەو كۆمسیۆنە ڕایگەیاندبوو، "هەریەك حزبەكانی (سۆسیالیست و پارتی كرێكارانی ڕەنجدەران و یەكێتی نەتەوەیی كوردستان) لەژێر ناوی لیستی (سەردەم)و (یەكگرتوی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی) لەژێر ناوی لیستی (بەرەو ئیسڵاح)، لەگەڵ ئەوەشدا مەسیحیەكانیش وەك (ڕەوتی شلاماو بەیتی نەهرەین و یەكێتیی نەتەوەیی كلدان) لەژێر ناوی (یەكێتی نەتەوەیی) هاوپەیمانیەتییان پێكهێناوە.

لەكۆنگرەكەدا وتەبێژی كۆمسیۆن ئەوەشی وت:"ئەو سێ‌ هاوپەیمانێتیە پەسەندكراون، بەڵام سێ‌ قەوارە ڕەتكراونەتەوە كە ئەوانیش لیستی هاوپەیمانی توركمانی، هاوپەیمانی سورایی، لیستی یەزیدی توركمانین".

شێروان ئەوەشی ڕوون كردەوە، لەڕۆژی 3ی 7ی 2018وە تاوەكو 25ی هەمان ئەو مانگە، دەست دەكرێت بەوەرگرتنی تۆماری كاندیدانی ئەو قەوارانەی پەسەندكراون.

سەبارەت بەئەنجامدانی سێ‌ هەڵبژاردنەكەی هەرێمیش (سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان) لەیەك كاتدا شێروان وتی:"ئێمە لەڕۆژی 6ی 11ی 2017دا نوسراومان بۆ پەرلەمان و حكومەت نارد كە ئەو سێ‌ هەڵبژاردنە لەیەك كاتدا بكرێت، بەڵام بەداخەوە فەرمانێكی هەرێمیمان ئاراستەكراو تەنها پێمانڕاگەیەنرا كە هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت".

جەختیشی كردەوە، "هەركات لەلایەن حكوومەتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاگاداركراینەوە ئێمەش وەكوو كۆمسیۆن هەڵوێستی خۆمان ڕوون دەكەینەوە".

زیاتر لەوبارەیەوە وتی:"هەفتەی داهاتوو بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەبەردەستماندایە بنكە لاوەكیەكان دەكەینەوە دواتر تیروپشك بۆ قەوارەكان دەكرێت و دواتریش ئێمە داوای ناوی پاڵێوراوەكان دەكەین، بۆ گۆڕانكاریی لەوادەی هەڵبژاردنیش ئەوە لەدەسەڵاتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندایە، بەڵام هەر گۆڕانكارییێكیش بكرێت پێمانوایە دەبێت بۆچونی لایەنە سیاسییەكان وەربگیرێت".

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵ سلێمانی

News Code 16074

Your Comment

You are replying to: .
captcha