ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی وادەی خۆی درێژ بكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیار بوو تێیدا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی وادەی کاری پەرلەمان بدرێت بۆ كاتیكی دیكە هەڵگیرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمبارەوە بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "داوخستنی كۆبوونەوەكە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە بووە".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی: "رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، تەمەنی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی دێت، بۆیە ئەگەر لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا كۆ نەبێتەوە، وادەی یاسایی تەواو دەبێت و ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی كردەوە: "هەڵگرتنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بە واتای كۆتایی هاتنی ئەم خولەی پەرلەمانە و من دڵنیام رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەكانی داهاتووش تەواو نابێت".

یەكێک لە بڕگەكانی هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردن كە بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات، درێژكردنەوەی وادەی پەرلەمان بوو تا ئەوكاتەی دادگا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16061

Your Comment

You are replying to: .
captcha