ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر دیارده‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌ گرتووخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌پێی ڕاپرسییێک که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی وچانی ناوخۆیی و هاردلاندی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌کانی هه‌رێم ئه‌نجام دراوه‌ له‌ کۆی ٧٨٦ به‌ندکراو ٤٢٧ که‌سیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ له‌ نێو زینداندا ئه‌شکه‌نجه‌ دراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شێکی زۆری ئه‌شکه‌نجه‌دراوان له‌ ڕاپرسییه‌که‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ زۆرترین کات له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌کانه‌وه‌ له‌ چاکسازی گه‌وران و خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک ئه‌شکه‌نجه‌ دراون.

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ى مافی مرۆڤیش له‌ په‌رله‌مانی کوردستان بوونی ئه‌و ئاماره‌ به‌ مه‌ترسی ناو ده‌بات و هاوکات ئاماژه‌ به‌ بوونی زیندانی نهێنی ده‌کات که‌ ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ به‌ ئه‌وانیش نادرێت سه‌ردانی بکه‌ن و ده‌شڵێت: بوونی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی حزبی یه‌کێکی‌تره‌ له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌دان.

توێژه‌رێکی ده‌روونی هۆکاره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌دانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ که‌می هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و لێکترازانی خێزانه‌کان که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ جۆرێک له‌ په‌راوێزخستنی مرۆڤ له ‌ناویاندا منداڵان که‌ به‌شێکی زۆری قوربانیانی ئه‌شکه‌نجه‌ن.

ڕێکخراوه‌کان ده‌ڵێن ھه‌رچه‌نده‌ حکوومه‌تی عێراق و ھه‌رێم ساڵى ڕابردوو په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کانیان دژی ئه‌شکه‌نجه‌دان و جۆره‌کانی‌تری مامه‌ڵه‌ و سزادان په‌سه‌ند کردوووه‌ به‌ڵام ھه‌نگاوی جیدی له‌لایه‌ن حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی نه‌نراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16056

Your Comment

You are replying to: .
captcha