سه‌در ده‌رگای هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی به‌ ڕووی كورد و سوننه‌ ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروون ده‌رگای هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی به‌ ڕووی لایه‌نه‌ كورد و سوننه‌كانی عێراق كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید له‌ ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه‌ ده‌کات موقته‌دا سه‌در ماوه‌ی ڕابردوو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری ‌و نه‌سر به ‌سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكهێنا و ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی فراوان بكات.

به‌پێی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید سه‌در ده‌یه‌وێت له ڕرێگه‌ی راكێشانی لایه‌نه‌ كوردی‌و سوننه‌كانی عێراقه‌وه‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی فراوان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌و هاوپه‌یمانییه‌ حكوومه‌تی داهاتوو پێكبهێنێت.

هه‌ر به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ سه‌در سووره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به‌و پێیه‌ی لیسته‌كه‌ی گه‌وره‌ترین لیستی په‌رله‌مانییه‌ و به‌ مافی خۆی ده‌زانێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ هه‌ڵبگرێت.

شایانی باسه‌؛ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ 12ی ئایاری رابردوو به‌رێوه‌ چوو كه‌ به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی لیستی سه‌در به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 56 كورسی په‌رله‌مانی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی عێراقی بردوووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه‌ ته‌واو نییه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بۆیه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌تر هاوپه‌یمانی دروست بكات.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16044

Your Comment

You are replying to: .
captcha