په‌روین بوڵدان: وه‌زیری ناوخۆی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردم

به‌شی تورکیا- په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ ئاشكرای كرد وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌ په‌یوه‌ندیێكی ته‌له‌فۆنیدا "هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردوووه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجامی دا ڕای‌گه‌یاند: "سوله‌یمان سۆیلو وه‌زیری ناوخۆی توركیا ته‌له‌فۆنی بۆ كردوووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردوووه‌."

بوڵدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "سوله‌یمان سۆیلو پێی وتوووه‌ له‌ گوندی یانیورتی ناوچه‌ی بازیدی پارێزگای ئاگری كه‌سێک كوژراوه‌ و به‌رپرسیاری ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی هه‌ده‌په‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌مان قبووڵ نه‌كردوووه‌ و داوامان كردوووه‌ بكه‌رانی ئه‌و ڕووداوه‌ ئاشكرا بكرێت."

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ راشیگه‌یاندوووه‌ كاری وه‌زیری ناوخۆ دۆزینه‌وه‌ و سزادانی تاوانبارانه‌ نه‌ک هه‌ڕه‌شه‌كردن.

بوڵدان ده‌شڵێت: وه‌زیری ناوخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوووه‌ و وتوویه‌تی "ئێوه‌ به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین و چیتر مافی ژیان بۆ ئێوه‌ نییه‌، ئێوه‌ ده‌چن بۆ لای جه‌هه‌په‌ یان بۆ ئه‌ورووپا خۆتان هه‌ڵیبژێرن."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16035

Your Comment

You are replying to: .
captcha