به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری داوا له هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات وه‌ک ئه‌ركی له پێشینهیییان پاراستنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان له ناوچه جێناكۆكه‌كان و به تایبه‌تی پارێزگای که‌رکووک بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی هاوپه‌یمانی
بۆ ڕای گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان
به داخه‌وه ماوه‌یێكه جموجۆڵی چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان به گشتی و سنووری پارێزگای كه‌ركووک به تایبه‌تی له زیادبووندایه. به نموونه په‌لاماری ئه‌م دواییانه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندنشینانی كاكه‌یی و گونده‌كانی هه‌فته‌غار له سنووری قه‌زای داقووق.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به پێویستی ده‌زانین بۆ هه‌موو لایێک رابگه‌یه‌نین كه ئه‌منییه‌ت و كه‌رامه‌ت و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان هێڵی سووره و نابێت بكرێته قوربانیی ململانێی سیاسی و تایفی و نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌ر بۆیه داوا له هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین وه‌ک ئه‌ركی له پێشینهیییان؛ پاراستنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان له ناوچه جێناكۆكه‌كان و به تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركووک بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوور له ناكۆكیی سیاسی پلانی ئه‌منیی هاوبه‌ش به به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخی ئه‌منیی ئه‌م ناوچانه دابڕێژن.
له كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نین؛ پێویسته هه‌ر دوو لایه‌نی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كان و پارێزگای كه‌ركووک بكه‌ن.
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری- ده‌ڤه‌ری که‌رکووک
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment