پارێزگاری كەركووک داوا لە حەیدەر عەبادی دەكات  هێزی زیاتر ڕەوانەی كەركووک بكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری كەركووک بەوەكالەت داوا لە حیدەرعەبادی دەكات هێزی زیاتر ڕەوانەی پارێزگاكە بكات بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیریی شاری كەركووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوێكدا، نووسینگەی راكان جبووری، پارێزگاری كەركووک بە وەكالەت بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری كەركووک داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق كردوە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لە پارێزگاكەدا هەیە و هێزی زیاتر ڕەوانەی شاری كەركووک بكات.

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوەش كردووە بەپێی ئەو پلانەی كە پارێزگاری كەركووک دایناوە بۆ دۆخی ئەمنی شارەكە پێویستیان بە هێزی زیاتر هەیە تا دۆخی ئەمنی شارەكە پارێزراوبێت.

داواكەی پارێزگاری كەركووک لە كاتێكدایە، دوێنی مەڵبەندی كەركووک یەكێتی لە ڕاگەیەندرواێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، دۆخی ئەمنیی كەركووک نائارامەو چەكدارانی داعش بەشێوەی نهێنی و ئاشكرا لە پەرەسەندندایە و هێزەكانی عێراق ناتوانن ئەمنیەتی شارەكە بپارێزن.

هەروەها یەكێتی داوای كردبوو كە هێزێكی هاوبەش بۆ كەركووک پێكبهێنرێت لە سوپای عێراق و پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگاكە.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16025

Your Comment

You are replying to: .
captcha