به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا له ڕێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا بڵاوكراوه‌یێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕای‌گه‌یاند: ئۆتۆمبیله زرێپۆشه‌كانی سوپای توركیا له ده‌وروبه‌ری زێی سوجو له نێوان شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات و هێڵی پێشه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج پێنجه‌م چالاكی گه‌ڕان (ده‌ورییه)یان ئه‌نجام داوه.
ئه‌ركی یه‌كه‌می ده‌ورییه‌كه ڕۆژی ١٨ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام درابوو و له‌و واده‌یه‌وه تا ئێستا چوار ده‌ورییه‌تی‌تریان ئه‌نجام داوه و بڕیاره ده‌ورییه‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه له ساڵی 2016وه شاری مه‌نبه‌جی سووریا به ده‌ست شه‌رڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه‌یه كه توركیا به‌وه ناڕازییه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment