به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌رن ئه‌رده‌م نوێنه‌ری پێشووی ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا و له پشکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ڕه‌خنه‌ی توند له که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: من به‌و جلوبه‌رگه‌ی که له به‌رم بوو هاتمه گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و به له‌ده‌ستدانی هه‌مان جلوبه‌رگیش له سیاسه‌ت هاتمه ده‌ره‌وه. سروه‌ت و سامانم که سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له میدیاکان ڕامگه‌یاندبوو ئه‌مڕۆ بۆته نیوه هه‌ر بۆیه ئێمه به‌و کورسییه‌ی که له ده‌ستماندا بوو به دوای شکۆ و سروهتهوه نه‌بووین.
ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر خۆشهویستییێک بێت ئه‌وه خۆشه‌ویستییه به دیموکراتیزه بوونی تورکیا و دیموکراسی. بۆ دابینکردنی ئه‌و بابه‌ته‌ش که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ و تێکڕای ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی CHP بانگهێشتی ده‌ستله‌کارکشانه‌وه ده‌که‌م. 2 هه‌زار و 290 ڕۆژه که CHP به سه‌رۆکایه‌تیی قلیچدارئۆغڵۆ له ته‌واو هه‌ڵبژاردنه‌کان شکست ده‌خوات به‌ڵام {موحه‌ڕه‌م ئینجه} له 50 ڕۆژدا توانیی نیسابی یاسایی‌ی 30 له‌سه‌دی تێپه‌ڕێنێت که CHP چه‌ندین ساڵ بوو نه‌یده‌توانی به‌ده‌ستی بێنێت. شتێک که ئێستا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی نائاساییی CHPهیه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment