تورکیا هێشتاکه‌ مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ کورد ده‌کات

به‌شی جیهان- دوکتۆر ئایهان ئه‌رده‌میر پێی وایه‌ تورکیا به‌ دوای هه‌ڵبژاردنی تورکیا و سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هێشتاکه‌ تێڕوانینی سه‌ربازی- ئه‌منی بۆ پرسی کورد هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئێستای تورکیا و سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست هاوپه‌یمانه‌ توانیویانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سێ ڕۆژ پێش ئێستا سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنن و هێشتاکه‌ کۆنتڕۆڵی حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.

پرسێکی گرینگی تورکیا پرسی کوره‌کانه‌ و له‌ کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش باس له‌و بابه‌ته‌ کرا. حکوومه‌تی ئه‌ردۆغان به‌ دوای شکستی گه‌ڵاڵه‌ی ئاگربڕ و ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ له‌ ساڵی 2015 مامه‌ڵه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ کردوووه‌. ئه‌و سیاسه‌ته‌ جگه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تورکیا په‌لکێشی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ و ناو خاکی عێراق و سووریاش بوووه‌.

ئایهان ئه‌رده‌میر توێژه‌ری کاروباری کورد له‌ ناوه‌ندی به‌رگری له‌ دیموکراسی له‌باره‌ی کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌رانبه‌ر کورد به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌یلی بیستی وتوووه‌: ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و ڕکابه‌ران به‌ تایبه‌ت کورد و هه‌روه‌ها ڕۆژئاوا ته‌شه‌نه‌ ده‌سێنێت.

ناوبراو وتیشی: هێشتاکه‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا تێڕوانینی سه‌ربازی- ئه‌منی له‌ به‌رانبه‌ر پرسی کورد هه‌یه‌.

ئه‌و کارناسه‌ی کاروباری کورد پێشبینیی کرد تورکیا‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی زیاتر دژ به‌ هێزی کوردییه‌کان له‌ ناو سنووره‌کانی عێراق و سووریا ئه‌نجام ده‌دات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16003

Your Comment

You are replying to: .
captcha