بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا زیاتر پێشبكه‌ون، له‌پێناو پێشخستنی ئارامی و پێشكه‌وتنی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان ده‌كاته‌وه له‌پێناو چاره‌سەری ئاشتییانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌ی بارزانی:
به‌بۆنه‌ی سەركه‌وتنی ئێوە بۆ سەرۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له سیسته‌مێكی تازه‌دا و سەركه‌وتنی پارته‌كه‌تان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنێكی گه‌وره‌دا كه تیایدا ڕێژه‌یێكی زۆر بەرز له ده‌نگدەرانی توركیا به‌شدار بوون، پیرۆزبایی له ئێوه و پارته‌كه‌تان و هه‌موو پارته سەركه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی توركیا ده‌كه‌ین.
له سەرده‌می ئێوه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیا و هەرێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یان به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش كاریگەرییێكی زۆر باشی هه‌بوو له‌سەر ئارامی و پێشكه‌وتنی ژیانی خه‌ڵک، نموونه‌یێكی زۆر گرنگیش بوو بۆ ناوچه‌كه. ئێمه وه‌ک هەرێمی كوردستان، جارێكی دیكه‌ش به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاره‌زوومه‌ندیی هه‌میشه‌ییمان بۆ درێژه‌دان به پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
جه‌خت كردنه‌وه‌تان له گوتاری سەركه‌وتنتاندا له‌سەر به‌هێزتركردنی كاركردنتان له‌پێناو نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاوازییێک، مایه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌مووان پشتیوانی لێ بكه‌ن. له سەرده‌می ئێوه‌دا زۆر قه‌ده‌خه‌كاریی نادادپەروەرانه هه‌ڵگیران، هیوادارین ئێستاش جارێكی دیكه هه‌موو لایێک له‌پێناو ئاشتیدا هاوكاریی ئێوە بكه‌ن.
حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بەرده‌وام پشتیوانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سەری ئاشتیانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment