وەزیری ناوخۆی عێراق لە شەنگال: گرنگە ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی عێراق، رایگەیاند کە گرنگە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان، ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عوسمان غانمی بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی سەردانی ھێزەکانی فیرقەی شەشی پاسەوانی سنوور و بارەگای فیرقەی 20ی لە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا کردووە و لە میانیدا لەگەڵ ژمارەیێک فەرماندە و ئەفسەری پاسەوانی سنوور کۆبووەتەوە.

عوسمان غانمی لە میانی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە کە گرنگە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان، ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان.

دوێنێ دووشەممە وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی گەیشتبوونە قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1594

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha