به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ ڕای‌گه‌یاند: هاوپه‌یمانێتیی "به‌ره‌و ئیسلاح" كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتوو به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی حوزه‌یران پێكیان هێناوه كراوه ده‌بێت بۆ هه‌ر هێز و لایه‌نێكی سیاسی كه بیه‌وێت په‌یوه‌ندی پێوه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت كه بڕیاره 30ی مانگی (ئه‌یلول/9) به‌ڕێوه بچێت.
شایانی باسه؛ ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژی واده‌ی تۆمار كردنی هاوپه‌یمانێتی بوو له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه واده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار درێژ كرابوووه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنی 12ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵدا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پشتیوانی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد و داوای له لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانی كرد ده‌نگ به لیستی یه‌كگرتوو بده‌ن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment