کوردپرێس:
گۆتێريس له وه‌ڵامى پرسيارى په‌يامنێرى كوردستان24 سه‌باره‌ت به پرسى كورد له سووريا گوتى: "باسى كوردانى سووريا ده‌كه‌يت، كه چه‌ندين ساڵه له شه‌ڕدان، تا بۆم كرابێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووريا نێوهندگيرم كردووه، تا كێشه‌ى كوردانى سووريا چاره‌سه‌ر بێت".
سه‌باره‌ت به به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى كورد و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ئاوڕدانه‌وه له ئاواره‌كانى دواى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك و خورماتوو، سكرتێرى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گوتى: "له عێراقيشدا هه‌وڵێكى زۆرم داوه تا له‌يه‌ك نزيكبوونه‌وه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت له پێناو عێراقێكى يهكگرتوودا، كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كورديشى تێدا پارێزراو بێت".
سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانى عه‌فرينيش، گۆتێريس گوتى: "له باره‌ى عه‌فرينه‌وه به روونى رێكخراوه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رۆڵيان بينيوه و توانيويانه بڕێكى زۆر هاوكارى بگه‌يه‌ننه ئاواره‌كان و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش به‌رده‌وام كارده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيا بين پێداويستييه‌كانى خه‌ڵكى عه‌فرين بايه‌خيان پێ بدرێت".
دووپاتيشي كرده‌وه، "بارودۆخه‌كه ئاڵۆزه له ناوچه‌كه و هه‌ندێك سنوور بۆ كاره‌كانى ئێمه هه‌ن، به‌ڵام ده‌توانم گرێنتيت پێ بده‌م، ئه‌مه بابه‌تێكى گرنگه لاى ئێمه".
Your Comment