هاوسەرەکەی دەمیرتاش داوا دەکات کورد دەنگ بدات و کۆتایی بە نەهامەتییەکان بهێنێت

بەشی تورکیا- باشاك دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاشی كاندیدی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتەی كرد.

کوردپرێس:

باشاك دەمیرتاش، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری ئامەدی كوردستانی تورکیا، لەگەڵ كردنەوەی ناوەندەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ‌و سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، چووە سەر سندوقەكانی دەنگدان ‌و دەنگی خۆی دا.

باشاك دەمیرتاش، دوای دەنگدان، داوای لە كوردانی كوردستانی تورکیا كرد، بەزوویی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان ‌و دەنگی خۆیان بدەن.

باشاك راشیگەیاند، ماوەیێكە كورد لەنەهامەتیدایە، بەڵام بەم هەڵبژاردنە كۆتایی بە نەهامەتی ‌و ناخۆشییەكان دەهێنین، بۆیە پێویستە هەموو لایێک بەشداریی پرۆسەكە بكەن.

دەنگدانی باشاك لەكاتێكدایە، هاوسەری ناوبراو، كە سەڵاحەدین دەمیرتاشە و یەكێكە لەكاندیدەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، لەساڵی 2016وە لەزینداندایە.

News Code 15889

Your Comment

You are replying to: .
captcha