به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌متر له 24 کاتژمێری ماوه تاکوو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و 9 حیزبی سیاسیی ئه‌و وڵاته به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمییان بڵاو کرده‌وه و پشتیوانیی خۆیانیان له موحه‌ڕه‌م ئینجه کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ڕاگه‌یاند.
ڕفات ده‌ریا سرجان سه‌رۆکی حیزبی کرێکارانی تورکیا، بێناڵ یازگان سه‌رۆکی حیزبی ژنانی تورکیا، حایری ئایدین سه‌رۆکی حیزبی ژیانی ئازادی تورکیا، عه‌لی چه‌تین سه‌رۆکی حیزبی گه‌وره‌ی تورکیا، ئه‌حمه‌د کایا سه‌رۆکی پارتی به‌ره‌نگاری نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا، قادر کارتال سه‌رۆکی جووڵه‌ی پارێزه‌رانی یاسای تورکیا، حسێن ئهکیچی سه‌رۆکی حیزبی یه‌کێتیی تورکیا، هۆرشیت یه‌غیت سه‌رۆکی حیزبی یه‌کێتیی تورکی تورکیا و عه‌لی عه‌له‌مدار ئۆغڵۆ سه‌رۆکی حیزبی گه‌نجانی ئه‌نادۆڵوی تورکیا به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه و پشتیوانیی خۆیانیان له موحه‌ڕه‌م ئینجه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: بۆ ئاشته‌وایی، دابه‌شکردنی دادپه‌روه‌رانه و گه‌شه‌ی تورکیا ده‌وڵه‌تێکی یاسایی‌ی پشت به‌ستوو به دابڕانی به ته‌واوه‌تی هێز و سیسته‌مێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌ن و دادپه‌روه‌ر پێویسته. بۆ به‌هێزکردنی ژیانێکی دیموکراتیک له تورکیا و بۆ دابین کردنی ئازادیی ته‌واوی باوه‌ڕ و نزا؛ بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره کووده‌تا، تیرۆر، گوشار و هه‌ڕه‌شه؛ بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌مای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌تاتورک له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و پشت به‌ستن به‌و بنه‌ما "ئاشتی له وڵات؛ ئاشتی له جیهان" و بۆ ده‌ستێوه‌ردان نه‌کردن له کاروباری دراوسێکان و جێگیر کردنی پێوه‌ندییێکی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی دۆخی نائاسایی له تورکیا و بۆ تورکیایێکی به بێ هه‌ڵاوارده‌یی دژ به ژنان، زمان، ئایین، شوناس و مه‌زهه‌ب له هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 ده‌نگ به موحه‌ڕه‌م ئینجه ده‌ده‌ین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment