بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵ سه‌رکه‌وتنی هه‌وڵه‌کان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق حوکمی ئه‌مدواییه‌ی دادگای فیدڕاڵ له‌سه‌ر یاسایی بوونی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ سه‌رکه‌وتنی هه‌وڵه‌کان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی عێراق وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌واتف نێعمه‌ به‌ ڕادیۆ "المربد"ی عێراقی ڕاگه‌یاندوووه‌: حوکمی ئه‌مدواییه‌ی دادگای فیدڕاڵ له‌سه‌ر یاسایی بوونی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتنێک بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی عێراق دێته‌ ئه‌ژمار که‌ سه‌ربه‌خۆیی و بێ‌لایه‌نیی ئه‌و دادگه‌یه‌ ده‌سه‌لمێنێت.

ناوبراو داوا له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان ده‌کات که‌ پێبه‌ندی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ بن له‌باره‌ی نایاسایی بوونی په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ و ئاواره‌کانی چوار پارێزگای عێراق و هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان.

ناوبراو پێشبینیی ده‌کات که‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن گۆڕانکارییێکی زۆر له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه‌ دروست ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15867

Your Comment

You are replying to: .
captcha