به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 24ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له تورکیا به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران پێیان وایه ئه‌ردۆغان بۆ یه‌که‌مین جار و له ماوه‌ی زیاتر له یه‌ک ده‌یه ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌سه‌ر تورکیا به‌ره‌وڕووی ڕکابهرانێکی به‌هێز بۆته‌وه.
سی ئێن ئێن له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌ردۆغان ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ڕکابه‌رێکی جیاواز له ڕێبه‌رانی ڕابردووی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه و ئه‌ویش موحه‌ڕه‌م ئینجه کاندیدی حیزبی CHPهیه. ناوبراو که‌سێکه که ده‌نگی کورده‌کانیشی وه‌ده‌ست هێناوه و هه‌م موحه‌ڕه‌م ئینجه و هه‌م کورد هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ کورسیی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئه‌ردۆغان.
له‌لایێکی دیکه‌وه ئاسلی ئایدین تاشباش له په‌یمانگای ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپیی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه پێی وایه ئێستاکه لاوازیی ئابووریی تورکیا خاڵێکی لاوازی ئه‌ردۆغانه و ناوبراو ناتوانێت بڵێت که من هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی ئابوور باشتر بکه‌م چوونکه ناوبراو و حیزبه‌که‌ی ماوه‌یێکه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ناوبراو ده‌ڵێت: له ڕابردوودا ته‌نیا ڕکابه‌ری پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا ئه‌ردۆغان بوو به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ڕکابه‌ریی ئه‌و پۆسته له نێوان ناوبراو و موحه‌ڕه‌م ئینجهدایه.
سی ئێن ئێن زیاتر ده‌نووسێت: دیداری موحه‌ڕه‌م ئینجه له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدی به‌ناوبانگی کورده‌کان له زیندان -که به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیایه- بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کورده‌کان ڕوو له‌و کاندیده‌ی CHP بکه‌ن و موحه‌ڕه‌م ئینجه ده‌نگی گه‌وره‌ترین که‌مینه‌ی دانیشتووی تورکیا وه‌ده‌ست بێنێت که ده‌توانێت کارتێکه‌ریی جیدی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment