کوردپرێس:
شاندێکی ئەمهریکی كه پێكهاتوون، لە هەر یەک لە فەرماندەی هێزەکانی ئەمهریکا لە روژهەڵاتی ناوەڕاست، ژهنرال جۆزێف فوتیل، و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکی جان رود سەردانی شاری مەنبەج-یان کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی مەنبەج، بڵاوی کردووەتهوه شاندەکە بە یاوەری بەڕێوەبەرانی مەدەنی شارەکە و ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج گەڕانێکیان بەناو بازاڕی شارەکە ئەنجام دا و دڵنیاییان دا بە خەڵکی شارەکە لەبارەی رێککەوتنی ئەمهریکا و تورکیا.
لە میانەی گەڕانەکەدا جوزێف فوتێل، بە خەڵکی شارەکەى وتووە؛ پەرۆشن بۆ ئاسایش و ئەمنی شارەکە"ئێمە لێرە دەمێنینەوە بۆ دورخستنەوەی هەر مەترسییەک کە هەڕەشە لە شارەکە بکات".
Your Comment