قەدەغەی هاتوچۆ لە 31 پارێزگای تورکیا ڕاگەیێندرا/ هاوڵاتیان بە کۆمەڵ ڕوو لە مارکێتەکان دەکەن

بەشی تورکیا- دوای ئەوەی حکوومەتی تورکیا بڕیاری دا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە کۆمەڵ ڕوویان لە مارکێتەکان کردوە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ حکوومەتی تورکیا رایگەیاند بە ئامانجی کۆنتڕۆڵ کردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگری کردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاکە بڕیاردراوە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر قەدە‌غەی هاتوچۆی گشتگیر لە 31 پارێزگای ئەو وڵاتەدا رابگەیەنرێت.

دوای بڕیارەکەی حکوومەتیش بەشێک لە هاوڵاتیانی تورکیا بۆ دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان و مەترسی نەمانی پێداویستییە خۆراکییەکان لە رۆژانی قەدە‌غەی هاتوچۆدا، ڕوویان لە مارکێت و شوێنە گشتییەکان کردووە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان تاوەکوو ئێستا 47 هەزار و 29 کەس لە تورکیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 423 کەس چاک بوونەتەوەو هەزار و شەش کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158325

Your Comment

You are replying to: .
captcha