بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی که پێشتر راسپێردرا بوو، کشایه‌وه و داوای لێبوردنی کرد ئه‌مڕۆ 9/4/2020 به فه‌رمی مسته‌فا عه‌بدوللـه‌تیف کازمی، له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت راسپێردرا.
مسته‌فا کازمی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هیچ پارتێکی سیاسیه‌وه نه‌بووه، هاوکات رۆڵێکی دیاری له نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌کان هه‌بوو، ئه‌وه‌ش وایکرد ببێته که‌سایه‌تییه ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت.
پرۆفایلی مستەفا کازمی
- مستەفا عەبدوللـەتیف کازمی
- ساڵی 1967 لە بەغدا لەدایکبووە
- بەکالۆریۆسی لە یاسا هەیە
- دژبەری رژێمی سەدام حوسێن بوو
- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی زاکرەی عێراقی بوو
- بەڕێوەبەری دەزگای دیالۆگی مرۆیی بوو
- بەڕێوەبەری نووسینی بەشی عێراق بوو لە سایتی مۆنیتۆری ئەمریکی
- پێشتر بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەیێک بوو بەرهەم ساڵح خاوەن ئیمتیازی بوو
- سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقە لە 2016 وە
- چەند کتێبێکی بڵاوکردووەتەوە، دیارترینیان پرسی عێراقە
هەر ئەمڕۆ عەدنان زورفی لە کۆنگریێکی رۆژنامەوانییدا بە فەرمی داوای لێبووردنی کرد و لە ئەرکی پێکهێنانی سەرۆکایەتی وەزیران کشایەوە و گوتی "خەمبارم کە راسپاردنم گەیشتە ئەم کۆتاییە، چوونکە سوور بووم لەسەر بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکەی کە بۆی راسپێردرابووم و ئامانجم رزگارکردنی عێراق بوو و گەڕاندنەوەی بۆ رێڕەوی راست و ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر و کاریگەر".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment