یەکێتیی نیشتمانی خوازیاری یەک هەڵویستیی لایەنە کوردییەکانە لەبارەی حکوومەتی نوێی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیێنێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوازیاریی یەک هەڵویستیی لایەنە کوردییەکانە لەبارەی حکوومەتی نوێی عێراق و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو.

بەپێی هەواڵی کردپرێس، ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی-ی راگەیاندووە یەکێتی دوو مەرجی هەیە بۆ هەر کاندیدێک کە رادەسپێردرێت لە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق "یەکەمیان سەلماندنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە، دووەمیان دەبێت هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان یەکبێت و رێکبکەوین لەسەر ئەو کاندیدە ئیتر گرنگ نیە ئەو کەسە کێ دەبێت".

ئارێز عەبدوڵا وتیشی تائێستا زورفی هیچ کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ یەکێتی ئەنجام نەداوە و پێمان باشە چاوەرێی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بکەین و پێکەوە بریارەکە بدەین، بەڵام زورفی بەڵێنی داوە تەواوکەری کارەکانی عادل عەبدولمەهدی بێت کە بۆ کوردی ئەنجام داوە".

زورفى لە کارنامەى کابینەکەیدا جەختی کردووەتەوە لەسەر چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا، لەسەر بنەماى شەراکەت و لەچوارچێوەى دەستوورى عێراقدا.

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی راگەیاندبوو کورد پێویستی بە یەکدەنگیە بۆ ئەو بابەتە، لە کۆبوونەوەی پێنجشەمەی رابردووی مەکتەبی سیاسی بریاردرا زورفی بەشی شیعەیە ئەگەر زۆرینەی شیعەکان لەگەڵی بن و داخوازیەکانی کورد جێبەجێ بکات ئێمەش لەگەڵی دەبین".

ناوبراو باسی لەوەش کردبوو لەبەرئەوەی سەرۆک کۆمار لەبەشی کوردە و سەرۆکی پەرلەمان بەشی سونەکانە، ئێستا سەرۆکی حکوومەت لە پشکی شیعەکان دەبێت و پێویستە لایەنە شیعەکان کۆدەنگییان لەسەر ئەو کاندیدە هەبێت ئەوکات وەک لایەنە کوردیەکان بیری لێدەکەنەوە بۆ پشتیوانی کردن لە عەدنان زورفی، بەڵام هەفتەیێکی لەبەردەمیدا ماوە و ئەگەر هەیە کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی بکات بەڵام کاتەکەی دیاری نەکراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158278

Your Comment

You are replying to: .
captcha