بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و بەو پێیەش کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 150 تووشبوو، لەنێویاندا 2 مردن هەیە و 56 نەخۆش چاک بووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
ئاماری کەرەنتین لە هەرێم
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان 5474 هاووڵاتی بوون لە 36 شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها 1226 هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە 216 لە هەولێر، 192 لە سلێمانی، 733 لە دهۆک، 50 لە هەلەبجە، 35 لە ڕاپەرین وە 4248 هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو 159 هاووڵاتی.
پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 500 پشکنین ئەنجام دراوە، 324 هەولێر، 120 سلێمانی، 56 دهۆک.
دەرەنجام 22 تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر 8 پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز 4 نێر تەمەنیان 40، 37، 32، 31 ساڵ و 4 مێ تەمەنیان 32، 16، 14، 2 ساڵ، کە سێیان لە کەرەنتن بوون و لە وڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە، پێنجیان بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانن.
پارێزگای سلێمانی 14 پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز 6 نێر تەمەنیان 64، 57، 34، 32، 30، 4 ساڵ و 8 مێ تەمەنیان 60، 54، 40، 29، 22، 20، 17، 14 ساڵ، کە حەوت لە تووشبووان لە قەزای دەربەندیخانن و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون، وە حەوت لە ناو شاری سلێمانین کە پێنچ لەوان پێشتر گەشتیان کردبوو وە دووەکەی تر پێشنەی گشتیان نیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment