پیشەسازیی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە لێوارەی ڕووخاندایە

بەشی جیهان- گۆڤاری ئاپ ستریم هۆشداری دەدات کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایە لە بازاڕی نەوتی دونیا، پیشەسازی نەوتی لە هەرێمی کوردستان بەرو هەڵدێر بردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشێوەیێکی کەم وێنە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا دابەزیوە، بەشێوەیێک کە لە ژمارەیێک لە بازاڕەکاندا گەیشتۆتە کەمتر لە 20 دۆلار.

هەرێمی کوردستان وەکوو ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر لە عێراق لە ساڵی 2014وە هەوڵی ڕاکشانی سەرمایەدانەری ناوخۆیی و بیانیی بۆ پیشەسازیی نەوتی خۆی داوە و لەو ڕێگایەشەوە سەربەخۆیی ئابووریی بەدەست هێناوە.

بەم حاڵەشەوە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو و تەشەنەسەندن و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان هەرێمی کوردستانیش لە بواری سەرچاو داراییەکاندا تووشی قەیران بووە.

لانیکەم سێ کۆمپانیای گەورەی بیانی کە لە کەرتی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان چالاکن، ڕایانگەیاندووە بەهۆی کۆرۆناوە هاتوچۆی کارمەندەکانیان بۆ ژمارەیێک لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی ڕاگرتووە.

گۆڤاری ئاپ ستریم کە پرسەکانی نەوت و گاز لێکدەداتەوە لە دوا ڕاپۆرتی خۆیدا هۆشداری لەباەری ئەگەری داڕمانی پیشەسازیی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەدات.

گۆڤارەکە هۆشداریش دەدات کە کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان ئێسا هیچ قارانجێک لە مانەوەیان نابینن و تەنها هەوڵی نەڕووخانی خۆیان دەدەن.

گۆڤاری ئاپ ستریم هەروەها هۆشداری دەدات کە ئابووری هەرێمی کوردستان کاریگەریی نەرێنی لەم ڕووداوانە دەبینێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158173

Your Comment

You are replying to: .
captcha