ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا له‌ هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌ 142 که‌س

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ کرد که‌ له ‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان 14 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كران و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته‌ 142 که‌س.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌ به‌رده‌وامیی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ شاری سلێمانی ده‌ستنیشان كران كه‌ هه‌شت ئافره‌ت و شه‌ش پیاون.

هه‌ر به ‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، پێنج له‌ تووشبووان له ‌ناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیته‌ک پێشتر گه‌شتیان كردووه‌، حه‌وت كه‌سیش له‌ تووشبووان له‌ ده‌ربه‌ندیخانن و به‌ركه‌وتی تووشبوانی پێشوون، هه‌روه‌ها دوو تووشبووی نوێ له‌ شاری سلێمانین كه‌ پێشینه‌ی گه‌شتیان نییه‌.

كۆی گشتی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان 142 تووشبوو، له ‌نێویاندا ٢ مردن هه‌یه‌ و ٥٥ نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانی‌تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158161

Your Comment

You are replying to: .
captcha