به‌غدا ده‌رکردنی 600 خوێندکاری عێراقی له‌ ئێرانی ڕه‌ت کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ ده‌نگۆکان له‌باره‌ی ده‌رکردنی سه‌دان خوێندکاری ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئێران دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

کوردپرێس:

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وێڕای ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی ده‌نگۆکان له‌باره‌ی ده‌رکردنی 600 خوێندکاری ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئێران گوتی: باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ تاران به‌رده‌وام کاروباری هاووڵاتییانی عێراق له‌وان خوێندکاران و دیکه‌ی چین و توێژه‌‌کان له‌ هه‌موو پارێزگاکانی ئێران پێوشوێنگری ده‌کات.

سه‌حاف به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی عێراق (واع)ی ڕاگه‌یاند: ڕۆژانه‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ تاران ڕاپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌ل هاوپه‌یوه‌ند به‌ هه‌لومه‌رجی هاووڵاتییان و خوێندکارانی عێراقی له‌ ئێران ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌کات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ کۆتاییدا داوای له‌ میدیاکان کرد که به‌ دروستی له‌ هه‌واڵه‌کان‌ ورد ببنه‌وه‌ و زانیاری له‌ سه‌رچاوه‌ متمانه‌پێکراوه‌کان وه‌ربگرن.

هاوکات، حه‌یده‌ر محه‌مه‌د عه‌لی نسار کاربه‌ڕێکه‌ری فه‌رهه‌نگیی عێراق له‌ تاران به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی عێراقی گوت: وابه‌سته‌ییی فه‌رهه‌نگیی عێراق له‌ تاران هیچ جۆره‌ سکاڵایێکی له‌باره‌ی خوێندکارانی عێراق له‌ ئێران هاوپه‌یوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێمه‌ له‌باره‌ی هه‌ر مه‌سه‌له‌ یان کێشه‌ی به‌رده‌م خوێندکاران به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشینی کۆرۆنا په‌یوه‌ندییێکی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یه‌ و هه‌وڵه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئێران لابردنی ڤیزای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندکارانی عێراق له‌م دۆخه‌ی به‌دواوه‌ بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158105

Your Comment

You are replying to: .
captcha