وەزیری بەرگریی ئێران هێرشی توند دەکاتە سەر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

بەشی ئێران/ کوردی- ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران بەتوندی وەڵامی لێدوانەکەی نەتانیاهووی داوەتەوە کە وتبووی یارمەتیی گەلی ئێران دەدات لە کەرتی ئاودا.

کوردپرێس:

فەریق ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە لێدوانێکدا نەتانیاهوو بە "گەمژە" ناو دەبات و دەڵێت: "گەمژەی وەکوو نەتانیاهوو قسەی وا دەکات هەموان پێکەنینیان دێت."

وەزیری بەرگریی ئێران زیادی کرد: "ئەمڕۆکە ئێران بۆتە چقڵی چاوی دوژمنان و پێمان دەڵێن دەبێت ئێران چەک دابماڵێت و توانای مووشەکی و بوونی ئێران لە ناوچەکەدا ڕابگیرێت بەڵام ئێستا هەموو تواناکانی ئێران توانای خۆجێییە و پشت بەخودا دواناکەوین.

ناوبراو گوتیشی ئێران حەز بە شەڕ ناکات بەڵکوو لایەنگری ئاسایشی ناوچەکەیە و ئاشکراشە ئەو وڵاتەی لە باری توانای سەربازییەوە لاواز بێت دەستدرێژی دەکرێتە سەری.

حاتەمی دووپاتی کردەوە: "گەمژەی وەکوو نەتانیاهوو قسەی وا دەکات هەموان پێکەنینیان دێت. ئەوەش کە وتوویەتی لە کەرتی ئاودا یارمەتیی ئێران دەدەین قسەیێکی گەمژانەیە و بۆ گاڵتە دەشێت. دوژمنانی ئێران ئامانجیان ئەوەیە گوشار بخەنە سەر گەلی ئێران بۆ ئەوەی پێیان بڵێن کە بەرپرسانی وڵاتەکەیان توانای چارە کردنی کێشەکانیان نییە."

وەزیری بەرگریی ئێران لە کۆتاییدا ئەوەشی بیرهێنایەوە کە ئێران لەبیری نەکردووە ئیسرائیل پسپۆڕە ئەتۆمییەکانی ئێرانی تیرۆر کردووە و سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقیش چلۆن یارمەتیی سەربازییان گەیاندە سەدام حوسێن.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێش چەند ڕۆژ لە لێدوانێکدا وتبووی پڕۆژەیێکیان پێیە بۆ ئەوەی لە شێوازی بڕانەوە و دەستپێوەگرتنی ئاو یارمەتیی گەلی ئێران بدات و پڕۆژەکەشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەخەنە بەردەست گەلی ئێران.

News Code 15809

Your Comment

You are replying to: .
captcha