کوردپرێس:
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی ئاداری 2020 ده‌ركراوه بڕیار درا هاتوچۆ له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییهكانیان تا 1-4-2020 ڕابگیرێت.
هاوكات له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه که قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ پیاده‌ش ده‌گرێته‌وه ته‌نیا بۆ كاری پێویست و نه‌خۆشی نه‌بێت.
له‌لایێکی دیکه‌وه كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی ماوه‌ت به (خه‌ڵك)ی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 22ی ئاداری 2020 لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و قائیمقامه‌كان كۆ بوونه‌وه بۆ باسكردنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا و تێیدا جه‌خت له جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی دوێنێی پارێزگای سلێمانی و كێشه و گرفته‌كانی هه‌ر قه‌زا و شارهدێیێک كرا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری پێویستی بۆ بگیرێته‌به‌ر.
قائیمقامی ماوه‌ت گوتیشی: تاکوو ئێستا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌موو قه‌زا و شاره‌دێیه‌كان باش به‌ڕێوه ده‌چێت به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وه‌یه جه‌خت له‌وه كرایه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بكات و ئه‌م دۆخه درێژه بكێشێت، پێویستیان به هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که هه‌مووان گوێ له ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌گرن، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌وان ڕێنمایی ئه‌وه بده‌ن كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ بكرێته‌وه، بێگومان درێژ ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 22ی ئاداری 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان باسی له تۆمارکردنی 7 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به کۆرۆناڤایرۆس کرد که به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان به کۆرۆنا له هه‌رێم بۆ 54 که‌س به‌رز بۆته‌وه که له‌م ژماره‌یه 13 که‌سیان چاک بوونه‌وه و 1 که‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment