وەزارەتی بەرگریی تورکیا: 5 ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا کوژران

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند لە هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق 5 ئەندامی PKK کوژران.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 22ی مارچی 2020 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا ڕایگەیاند لە درێژەی ئوپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق ژمارەیێک لە چالاکییەکانی PKK بۆ سوپای تورکیا دەرکەوتن و لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق 5 هێزی پەکەکە لە چالاکی خران.

بە گوێرەی نووسراوی ماڵپەڕی تەلەڤزیۆنی ئێن تی لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا نووسراوە ئوپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکە بەردەوامە.

شایانی باسە هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوون و جووڵەی هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچەیە بەردەوامە و بە هۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا چەندین گوندی کوردستانی لە ناوچەکە چۆڵ کراون و چەندین هاووڵاتیی مەدەنیی دانیشتووی ئەو ناوچەیەش لە هێرشەکانی سوپای تورکیا گیانی خۆیان لە دەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158044

Your Comment

You are replying to: .
captcha