لێدوانی ڕێبەری باڵای ئێران لە تەلەڤزیۆنی نیشتمانیی وڵاتەکەی

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای ئێران لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنی نیشتمانیی وڵاتەکەیدا ئاماژەی بە چەند پرسی گرینگ کرد کە باسی مێعراجی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوژمنایەتیی ئەمریکا گرینگترین تەوەرەکانی ئەو لێدوانە بوون.

کوردپرێس:

ڕێبەری باڵای ئێران وێڕای ئاماژەکردن بە جەژنی مێعراجی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) جەختی کردە سەر زەروورەتی سادق بوونی بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ پێشخستنی وڵاتەکەیان لە هەموو بوارە فەرهەنگی و زانستی و سیاسی و سەربازییەکان وەک ئەوەی سێ سەدەی پاش مێعراجی پێغەمبەری ئیسلام ڕووی دا.

ڕێبەری باڵای ئێران گوتیشی خراپترین دوژمنی ئێران ئەمریکایە و ئەو دەسەڵاتە هەڵگری هەموو سیفاتە خراپەکانە. خوێڕی و زاڵم و فریوکار و پیس و پۆخڵە.

بەڕێزیان داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کرد لە بەرانبەر دژمنان و پێشهاتەکان دان بە خۆدا بگرن و سەبریان هەبێت چوونکە بە پشوودرێژی و سەبر دەگەن بە سەرکەوتن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی تیشکی خستە سەر بڵاوبووبنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان و گوتی ئەم ڤایرۆسە ئێستا بۆتە کێشەیێکی جیهان و تەقریبەن هەموو وڵاتانی جیهان گیرۆدەی بوون بەڵام هەندێک لە وڵاتان بە ئاشکرا دەڵێن چی ڕووی داوە و هەندێک لە وڵاتانیش دەیشارنەوە. بەڵام ئێران و حکومڕانیی ئێرانی فەرمانی پێویستی بە فەرمانبەران و دەزگا پێوەندیدارەکان داوە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ مەسەلەکە بکەن.

ڕێبەری باڵای ئێران هەر لە وتارەکەی خۆیدا ئاماژەی بە پێشنیازەکەی ئەمریکا کرد کە پێشنیازی کردبوو لە مەسەلەی کۆرۆنا یارمەتیی ئێران بدات بە کاری پزیشکی و ناردنی دەرمان و پێشخستنی تەندروستیی توشبووان. بەڕێزیان گوتیان هەر لە سەرەتاوە ئەمریکا بۆ خۆی تۆمەتبارە بەوەی کە خۆی ئەم ڤایرۆسەی دروست کردووە. لە لایێکی دیکەوەع خودی ئەمریکا ئێستا کورتهێنانی کەرەستەی پزیشکیی هەیە و باشتر وایە تەگبیرێک بۆ وڵاتەکەی خۆی بکات و ئێران پێویستی بە یارمەتیی مونافیقانەی ئەمریکا نیە.

بەڕێزیان لە کۆتاییی وتارەکەیدا داوای لە هەموو لایەنە پێوەندیدارەکانی ئێران کرد گوێڕایەڵی ئامۆژگاری و فەرمانەکانی ئەرکانی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن تەنانەت هەموو ئەو فەرمانانەی ئەرکانەکە بۆ داخستن و پەکخستنی نوێژەکانی جەماعەت و مزگەوت و مەزارگەکان داویەتی جێبەجێ بکرێت چوونکە چارە نەبووە و پێویست بووە ئەو شوێنانە دابخرێن.

News Code 158040

Your Comment

You are replying to: .
captcha