شەمخانی: ئەمریکا ئێمە بە بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا تۆمەتبار نەکات؛ کوڵکێک لە خۆی بکاتەوە

بەشی ئێران- ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت بەرپرسانی ئەمریکا واز لە چەواشەکاری بهێنن و چین و ئێران تۆمەتبار نەکەن بەوەی بڵاوەیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە بەڵکوو باشتر وایە بە کوڵکێک لە خۆیان بکەنەوە و بە هەمووان بڵێن کە چ دەورێکیان بووە لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

کوردپرێس:

عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تویتێکدا ڕەخنەی لە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا گرتووە کە ئێران و چینیان بەوە تۆمەتبار کردبوو کە هۆکاری سەرەکیی بڵابوونەوەی کۆرۆنان لە جیهان.

شەمخانی لە تویتەر نووسیویەتی: چەواشەکاری کردن شێوەی لەمێژینەی ئەمریکایە بۆ خۆدەرباز کردن لە بەرپرسیارێتییەکانی. بەرپرسانی ئەمریکا پێویست ناکات بە ناحەق چین و ئەمریکا بە هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بزانن، بەڵکوو لەجیاتی ئەم ڕەفتارەیان باشتر وایە بەرپرسیار بن و وەڵامی ئەو داواکارییە جیهانییانە بدەنەوە کە داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە بۆ ئاشکراکردنی دەوری ئەمریکا لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و بەردەوام بوونی تاوانەکانی ئەو وڵاتە دژی ئێران و درێژەدان بە سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157989

Your Comment

You are replying to: .
captcha