چاوش ئوغڵو: تورکیا بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هاووڵاتییەکانی لە ئەورووپا دەگەڕێنێتەوە

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەورووپا 3 هەزار و 614 هاووڵاتیی تورک داوایان کردووە بگەڕێندرێنەوە بۆ تورکیا.

کوردپرێس:

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسین، سێ هه‌زار و 614 هاووڵاتیمان له‌ نۆ وڵاتی ئه‌ورووپا داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ توركیا. تا نیوه‌شه‌وی ئه‌مڕۆ له‌ رێگه‌ی 34 فڕۆكه‌ی توركیش ئێرلاین، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ توركیا".

چاوشئۆغڵو راشیگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ 16-03-2020، دوایین واده ‌بوو بۆ داواكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانمان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م هاووڵاتییان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌سبه‌جێ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ دەخرێنە کەرەنتین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند، تاوه‌كوو ئێستا له‌گه‌ڵ 20 وڵات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانمان هه‌ڵپه‌ساردووه‌ و له‌ كاژێره‌كانی داهاتوودا زیاتر ده‌بن.

لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە (16-03-2020) لە تورکیا 29 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان لە تورکیا گەیشتە 47 تووشبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157985

Your Comment

You are replying to: .
captcha