بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت، سه‌رۆکوه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق له‌ یه‌که‌م گوتاریدا کۆمەڵێک بەڵێنی دا و رایگه‌یاند که‌ هه‌وڵ ده‌دات کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات و پشتیوانیی خۆیشی بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕی.

کوردپرێس:

شه‌وی سێشه‌ممه‌ 17ی ئاداری 2020 عه‌دنان زورفی سه‌رۆکوه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق نێوه‌ڕۆکی کاری کابینه‌که‌ی خسته‌ڕوو و جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پشتیوانیی پێویستی پارێزگاکان و حکوومه‌ته‌ خۆجێییه‌کان ده‌کات.

سه‌رۆکوه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد په‌ره‌ به‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان ده‌ده‌ن و پشتیوانی له‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌شێکن له‌ سیسته‌می سه‌ربازیی وڵات.

عه‌دنان زورفی جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ په‌له‌ ده‌کات له‌ ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 بۆ په‌رله‌مانی عێراق و په‌سندکردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌.

سه‌رۆکوه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو که‌ کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ک ته‌نیا له ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت و هه‌موو دیارده‌یێکی چه‌کداری نه‌هێڵێت، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنێت و ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگه‌رد له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 157984

Your Comment

You are replying to: .
captcha