هاوپه‌یمانان له‌ بنكه‌یێكی گرنگی خۆرئاوای عێراق کشانه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا باسی له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان کرد له‌ بنکه‌یێکی گرنگی سه‌ربازیی خۆڕئاوای عێراق و ڕاده‌ست‌کردنی به‌ هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌.

کوردپرێس:

هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 17ی ئاداری 2020 هێزه‌کانیان بنکه‌ی سه‌ربازیی قایم له‌ باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار و نزیکه‌ی سنووری سووریایان چۆڵ کردووه‌ و بنکه‌که‌یان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق کردووه‌.

به‌یاننامه‌که‌ له‌ زاری ڤێنست پارکر سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانان بڵاو کراوه‌ته‌وه و‌ هه‌نگاوه‌که‌ی به‌ هه‌نگاوێکی مێژوویی وه‌سف کردووه‌ و ڕای‌گه‌یاندووه‌: بنکه‌ی قایم پێگه‌یێکی گرینگی له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش هه‌یه‌ و هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق بنکه‌ی قایمیان له‌ بنده‌ستی داعش ئازاد کرد و دواتر وه‌ک پێگه‌یێکی ستراتێژیک له‌ شه‌ڕی باغۆز [له‌ پارێزگای ده‌یره‌زوور له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا] به‌کاریان هێنا.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو و‌ پاش گواستنه‌وه‌ی جیهازاتی سه‌ربازی بۆ هێزی ئاسایشی عێراق، هێزه‌کانیان بنکه‌ی سه‌ربازیی قایم چۆڵ ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 157982

Your Comment

You are replying to: .
captcha