سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێک ئاراستەی هه‌ڵه‌بجه‌ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌یامێک به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێکی به‌زمانی کوردی بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "سڵاو و رێز بۆ هاوڵی چیا، هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆراگر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌".

حەلبووسی راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌تا ئێستا ژیان بنیاد ده‌نێته‌وه‌، دوای تێپه‌ڕبوونی 32 ساڵ به‌سه‌ر یادی کۆمه‌ڵکوژی .

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، "نه‌مری بۆ شه‌هیدان و خۆشه‌ویستی تایبه‌تمان بۆ که‌سوکارمان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ له ‌ئاسایش و ئاشتیدا ده‌ژی.

16ی ئازاری ساڵی 1988 و لە دواهەفتەکانی وەرزی زستانی ئەو ساڵەدا، شاری هەڵەبجە کەوتە بەرهێرش و شاڵاوی رژێمی بەعسی عێراق و لە رێگەی چەندین فڕۆکەی جەنگییەوە چەکی کیمیاوی کۆکوژی بەسەر خەڵکی شارەکەیدا دەباراند.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157959

Your Comment

You are replying to: .
captcha