کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا تۆماركردنی ۱٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند و ئاشكراشی كرد کە ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته 124 حاڵه‌ت.
لە ڕاگەیێندراوەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقدا هاتووە: له ئه‌نجامی پشكنین بۆ ۱۱۳ حاڵه‌تی گومانلێكراوی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتووە كه ۱٤ كه‌سیان تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
وەزارەتەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حه‌وت حاڵه‌ت له ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غداد، دوو حاڵه‌ت له ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غداد، حاڵه‌تێک له میسان، حاڵه‌تێک له دیاله، حاڵه‌تێک له دیوانیه و دوو حاڵه‌ت له نه‌جه‌ف تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق لە کۆتاییشدا ئاشکرای کرد کە ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ۱۲٤ حاڵه‌ت و تا ئێستاش نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ۲٦ كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment