بڕیاری قەدەخەکردنی هاتووچۆ لە هەولێر و سلێمانی سێ رۆژی دیکە درێژکرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەخەکردنی هاتووچۆی 72 کاژێری دیکە درێژکردەوە. بڕیارەکە هەردوو شاری هەولێر و، سلێمانی دەگرێتەوە.

کوردپرێس:

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەخەکردنی هاتووچۆی 72 کاژێری دیکە درێژکردەوە. بڕیارەکە هەردوو شاری هەولێر و، سلێمانی دەگرێتەوە.

1- بەپێی بڕیارەکە درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی هاتووچۆ لەناو هەردووشاری هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەی 72 کاژێر و لەکاژێر 12:00ـی شەوی 15-16-3-2020 دەست پێدەکات.

2- راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان قەزاکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمان بۆ ماوی 72 کاژێر و لەکاژێر 12:00ـی شەو 16/17-3-2020 دەستپێدەکات.

3- پێدانی دەسەڵات بە پارێزگارەکانی هەولێر و سلێمانی بەمەبەستی رێکخستنەوەی چۆنییەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لەو ماوەیەدا بەشێوەیەک کارتێکردن نەکات لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەی یەکەمی سەرەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157946

Your Comment

You are replying to: .
captcha