کوردپرێس: مهسروور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان گوتارێكی تایبهت به ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشكهش كرد و ڕایگهیاند كه پێویسته ههموو لایێک هاوكاری یهكتر بین بۆ ئهوهی ئهم دۆخه سهختهش تێپهڕێنین، وهک چۆن بهیهكهوه دۆخی سهختترمان تێپهڕاندووه.
بارزانی وتیشی ئاشکرایە هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی تری دنیا، ڕووبەڕووی هەڕەشەیێکی چاوەڕواننەکراو بووەوە کە ئەویش پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
ناوبراو زیادی کرد حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێش زۆربەی وڵاتانی دنیادا بوو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و دەرکردنی ڕێنماییی تەندروستی. ئەوە بوو هەر زوو بودجەیەکی فریاگوزاریمان تەرخان کرد و هەنگاوی پێویستمان نا بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک: ڕاگرتنی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان، کەمکردن و تەنانەت ڕاگرتنی دەوامی دامودەزگاکان و سنووردارکردنی هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان و نەهێشتنی گردبوونەوەی گشتی و ئەنجامدانی پشکنینی پلەکانی گەرمای لەش لە فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان. دوای دیراسەکردنی دۆخەکەش، بڕیارمان دا هاتوچۆی نێوخۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقیش ڕابگیرێت، تەنیا بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت. ئێستاش لە قۆناغێکداین کە پێویستە هاتوچۆی ناو خودی شار و شارۆچکەکانیش سنووردار بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment