کوردپرێس:
رۆژنامەی "شەرقول ئەسەت "ی سعوودی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، سەرۆككۆماری عێراق لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا پەیامێكی ئاراستەی سەركردەی ئەو لایەنە شیعیانە كردووە، كە پەیوەندیدارن بە بابەتی دەستنیشانكردنی كاندیدی سەرۆك كوەزیران، تێیدا هانی داون بەوەی دەبێت ئەوپەڕی تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو یەكلایی بكەنەوە.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، بەرهەم ساڵح بەڕوونی رایگەیاندووە، كۆتایی هاتنی ماوەی دەستووریی واتا پێشێلكردنی دەستوور، كە ئەوەش بەهیچ پاساوێك قبووڵ ناكرێت، سەرباری ئەوەی بەپێی ماددەی ٧٦ ی دەستوور، سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ئەو كەسە كاندید بكات، كە بەگونجاوی دەزانێت بێ لەبەرچاوگرتنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی.
رۆژنامە سعودییەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە لەگەڵ ئەوەی دەستوور دەسەڵاتی ئەوەی بەسەرۆك كۆمار داوە راستەوخۆ بێگەڕانەوە بۆ لایەنە سیاسییەكان كاندیدی سەرۆك وەزیران رابسپێرێت، بەڵام ئەو لەبەر دوو بابەتی سەرەكی ئەو دەسەڵاتە بەكارناهێنێت، یەكەمیان لەبەر ئەوەی ڕەچاوی ئەوە دەكات، كە ئەو پۆستە پشكی پێكهاتەی شیعیە و نایەوێت بەهیچ جۆرێك ببێتە لایەنێك لە ململانێكاندا، دووەمیان سەرۆك كۆمار ڕەچاوی پێكهاتەی ئاڵۆزی پەرلەمانی عێراق دەكات، كە نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی گەلی عێراق دەكەن لەرووی ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەوە ، هەربۆیە هەر پاڵێوراوێك ئەگەر پێشتر لەناو كوتلە سیاسییەكاندا كۆدەنگی لەسەر نەبووبێت ئەوە لەناو پەرلەماندا متمانەی پێنادرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment